شارپرێس
فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکیان لە قەزای شەنگال کرد و دوو کەس لە ئەنجامدا شەھید بوون.
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی تورکیا رایدەگەیێنێت، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتای لە قەزای شەنگال کرد، لە ئۆتۆمبێلەکەدا شەش سەرنشین ھەبوون و چواریان بریندار بوون و دووانیان شەھیدبوون.
بەگوێرەی میدیای نزیک لە پەکەکە، یەکێک لەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە شەھید بووە فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال یەبەشە بووە.
بەڵام میدیای پارتی دیموکراتى کوردستان دەڵێن، لە هێرشەکەدا سێ ئەندامی یەبەشە کوژراون و چەند ھاووڵاتیەکی مەدەنیش برینداربوون.