شارپرێس:
دوێنێ لەشەقامی بازاڕی کۆنی شنگال، ئۆتۆمبێلێکی هێزەكانی یەبەشە لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی توركیاوە کرایە ئامانج‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه قوربانى لێكه‌وته‌وه‌و یه‌به‌شه-ش به‌فه‌رمى ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراكرد، له‌دژى ئه‌و هێرشه‌ش ئه‌مڕۆ له‌سلێمانى گردبونه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ 17ى 8ى 2021 کاتژمێر چوار‌و نیوی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم باخی گشتی، چالاکیەکى گردبونەوەی جەماوەری ئەنجامدەدرێت".
وتیشى:"ئه‌و گردبونه‌وه‌یه دژی دەستدرێژیەکانی تورکیایه بۆ سەر باشوری کوردستان‌و بەتایبەتیش لەدژی هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ى دوێنێى تورکیا بۆ سەر شنگال‌و تیرۆرکردن‌و بریندارکردنی فەرماندەو ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال‌و هاوڵاتیانى سڤیل".
ئه‌وه‌شى وت:"ئەو چالاکیە بەبەشداری چەند حزب‌و لایەنێكى سیاسی‌و ڕێکخراوەکان‌و هاوڵاتیان ئەنجامدەدرێت".
ش.هـ