شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان له‌گوندێكى شنگال كردۆته ئامانج‌و به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش بریندار هه‌یه، هاوكات هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش بۆردومان ده‌كات كه به‌هاناى برینداره‌كانى ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ده‌چن.
له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆکە شه‌ڕكه‌ره‌كانى تورکیا، نەخۆشخانەی گوندی سکێنی شنگالیان بۆردومان کردوه.
میدیاكانى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستانیش بڵاویانكردۆته‌وه، ئەو هاوڵاتییانەی ویستویانه به‌هاناى برینداره‌كانه‌وه بچن، له‌لایه‌ن فڕۆكه توركیه‌كه‌وه بۆردومانكراون‌و ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه ناو گونده‌كه‌وه.
وه‌كو زانراوه، فڕۆکە توركیه‌كان سێ‌جار گوندى سکێنی شنگالیان بۆردومانکردوه‌و تائێستاش بەئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر شنگال له‌كاتێكدایه، نیوه‌ڕۆى دوێنێ درۆنێكى توركى، سه‌نته‌رى قه‌زاى شنگالى كرده ئامانج‌و بۆردومانى ئۆتۆمبێلى فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌به‌شه‌ى كرد‌و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌كه‌و دوو پاسه‌وانى كوژران‌و سێ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون.
