تورکیا هەشت کەسی لەشنگال شەهیدکرد

کوردستان

18/08/2021‌ 1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژمارەی شەهیدەكانی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەكەی شنگال کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدرا ڕاگەیەندرا.


ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شنگال ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانەكەی دوێنی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە هەشت كەس شەهیدبون‌و چواركەس برینداربون.

هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممە لەڕێگەی درۆنێکی تورکیاوە بۆسەر نەخۆشخانەی سەربازیی شنگال ئەنجامدرا.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ فڕۆکەیه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا نەخۆشخانەی گوندی سکێنی شنگالیان بۆردومان کرد.

میدیاكانى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستانیش بڵاویانكرده‌وه‌، ئەو هاوڵاتییانەی ویستویانه‌ به‌هاناى برینداره‌كانه‌وه‌ بچن، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ توركیه‌كه‌وه‌ بۆردومانكراون‌و ڕێگه‌یان پێنادرێت بچنه‌ ناو گونده‌كه‌وه‌.

وه‌كو زانراوه‌، فڕۆکە توركیه‌كان سێجار گوندى سکێنی شنگالیان بۆردومانکردوه‌.

هێرشه‌كه‌ى دوێنێى سه‌ر شنگال له‌كاتێكدایه‌، نیوه‌ڕۆى ڕۆژى پێشتریش واته‌ دووشه‌ممه‌ درۆنێكى توركى، سه‌نته‌رى قه‌زاى شنگالى كرده‌ ئامانج‌و بۆردومانى ئۆتۆمبێلى فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌به‌شه‌ى كردو به‌هۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌كه‌و دوو پاسه‌وانى كوژران‌و سێ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون.