دوو پێشمەرگە لە شەنگال ڕفێندران

کوردستان

22/08/2021‌ 1982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو پێشمەرگەی ئێزیدی لە شەنگال ڕفێندران و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لیواکەی قاسم شەشۆ ڕفاندنی دوو پێشمەرگەی خۆی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و لەکاتی گەڕانەوەیان لە چیای شەنگال ڕاگەیاند.

ئەو دوو پێشمەگەیەی ڕفێندراون ناوەکانیان برجیس خەڵەف عیدۆ و جەمیل خدر سەرحانە.

ڕفاندنی ئەو دوو پێشمەرگەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای شەنگالیان بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 10 کەس شەهید و بریندار بوون.