شارپرێس:
پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی بەریتانی جۆرە سەوزەیەکی دەستنیشانکردوە کە گەلێک سودی تەندروستیی بەجەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەوپێیەی بڕێکی زۆر لەو ڤیتامینو دژە ئۆکسێنانەیان لەخۆگرتوە کە یارمەتیی درێژبونەوەی تەمەن دەدەنو ڕێگریی دەکەن لەتوشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجە.
بەگوێرەی پێگەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی، کریستینا میکستاس خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی دەڵێت:"کەلەرم یەکێکە لەسەوزە هەرە گرنگەکان، لەبەرئەوەی کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تێکڕای تەمەنو ڕێگریکردن لەتوشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجە هەیە".
میکستاس باسی لەوەکردوە، کەلەرم بڕێکی زۆر لەدژە ئۆکسێنو ڤیتامین سیو مەنگەنیزو خۆراکپێدەرە گیاییەکانی تێدایە، هەروەک بەهۆی بونی مادەی سولفۆراڤان ڕێگریدەکات لەتوشبون بەشێرپەنجەکانی سورێنچکو پەنکریاس، ئەوە جگە لەکەمکردنەوەی لوو هەوکردنەکان.
لای خۆیشیانەوە پزیشکانی نەخۆشخانەی "مایۆکلینیک لەئەمریکا ڕێنماییانداوە بەوەی، زۆرترین بڕی سەوزەی کەلەرم بخورێت، تاوەکو بەها خۆراکییەکەی زیاتربێت، لەبەرامبەریشدا دەستبەرداری ئەو خۆراکانە ببین کە هەوکردنەکان چالاکدەکەن، ئەو خۆراکەنەش خۆی لەخواردنە سورەوەکراوەکانو خواردنەوە شەکردارەکانو بەنانکراوەکانن.
و: ئاکۆ ئاڵی