زاناکان ڕووخساری سێ مۆمیاکراوی میسری بەسەرکەوتوویی درووستدەکەنەوە

هەمەڕەنگ

01/10/2021‌ 1254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی " ساینس لایف"، تیمێک لە زانا ئەڵمانییەکان توانیویانە دووبارە ڕووخساری سێ مۆمیاکراوی میسری کۆن دوروستبکەنەوە کە بریتین لە سێ پیاو و نزیکەی دوو هەزار و 500ساڵ بەر لە ئێستا ژیاون.

ئەو زانایانە باسیان لەوەکردووە کە لەسەر بنەمای داتاکانی "دی ئێن ئەی" کە لە پاشماوە مۆمیاکراوەکاندا دەرهێنراوە، ئەو پیاوانە لەکاتی مردنیاندا لەتەمەنی 25 ساڵییدا بوون.

ئەو سێ کەسە کە یەکێکیان ناوی JK2134 لێنراوە و مێژووەکەی بۆ 776-569 پێش مێژوو دەگەڕێتەوە، هەروەک JK2888 مەزەندە دەکرێت لەنێوان 97-2 پێش زانییدا ژیابێت، بڕواش وایە JK2911 لەنێوان 769-560 ی پێش زایین دا ژیاوە.


ئەو مۆمیانە لە ئەبو سیر ملقەوە هاتوون کە شارێکی میسری دێرینە و دەکەوێتە دەشتی فەیەزان لە باشووری قاهیرە، وامەزەندە دەکرێت لە نێوان ساڵی 1380ی پێش زایین و 425ی پێش زاین بەخاک سپێردراون.


پسپۆرانی پەیمانگای ماکس بلانک بۆ زانستەکانی مێژووی مرۆڤایەتیی لە تۆپنگنی ئەڵمانیا، لەساڵی 2017  وە کاریان لەسەر زنجیرەی ترشی ناوەکیی (دی ئێن ئەی) ئەو مۆمیایانە کردووە، کە بەیەکەم پڕۆسەی سەرکەوتووی دووبارە گێڕانەوەی جیناتی مۆمیاکراوە میسرییە کۆنەکان لە جیهاندا هەژمار دەکرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی