خێرایی مۆبایلە نوێکەی Vivo بێوێنەیە

هەمەڕەنگ

13/06/2022‌ 394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای Vivo ی چینی خۆی ئامادە دەکات بۆئەوەی لەمنزیکانە مۆبایلێکی نوێ دەربکات کە تایبەتمەندی زۆر ئاست بەرزی هەبێت و پاترییەکەی بەخێراییەکی بێوێنە بارگاویی ببێتەوە.

بەپێی دوایین زانیاررە دزەپێکراوەکان، مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ بەناوی iQOO 10 Pro 5G پاترییەکی Li-Polymer بە توانای 4700 میلی ئەمپێری دەبێت، هەروەها ئەم پاترییەش بارگاویکەرەوەیەکی 200 وات بەدەست دەهێنێت کە لەبارگاویکردنەوەدا هیچ هاوشانێکی نییە.

هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری مۆبایلەکەن بریتین لە:

بوونی شاشەیەکی ئەمۆلێد بە قەبارەی 6.78 ئینچ کە کوالێتی پیشاندانی (3200/1440) پێکسڵە و تێکڕای درەوشانەوەی 518 مۆم/مەترە.

کار بە سیستەمی نەوەی پێنجەمی تۆرەکانی پەیوەندییکردن G5 دەکات.

بوونی پڕۆسێسەری Snapdragon 8+ Gen 1 کە وادەکات بەخێراییەکی ناوازە مامەڵە لەگەڵ داتاکاندا بکات.

رامێکی 8 و12 گێگابایت و یادگەیەکی ناوخۆیی 256 و512 گێگابایت.

بوونی کامێرایەکی سەرەکیی سێ هاوێنەیی بە کوالێتیی (50+50+16) مێگاپێکسڵ، هەروەک کامێرایەکی سێڵفی بە کوالێتی 16 مێگاپێکسڵ.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی