شارپرێس
له‌سەر لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له وڵاتانی جیهان كرد، لێپرسینه‌وه له ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا بكه‌ن و دەڵێت: كۆده‌نگی هه‌یه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی شه‌ڕی ڕوسیا له ئۆكرانیا.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وتارێكدا له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه نوێنه‌ری ڕوسیا ئاماده‌ی بوو وتی: ئه‌و نه‌زمه جیهانییه‌ی كه لێره كۆمان كردووەته‌وه بۆ پشتگیریكردن له‌به‌ر چاوی ئێمه‌دا له‌ناو ده‌چێت، ئێمه ناتوانین و رێگه‌ش به پۆتن ناده‌ین كه له لێپرسینه‌وه ڕزگاری ببێت، كۆده‌نگی هه‌یه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی شه‌ڕی ڕوسیا له ئۆكرانیا، به‌رده‌وامیش ده‌بین له یارمه‌تیدانی ئۆكرانیا بۆ به‌رگریكردن له خۆی.
هەروەها وتیشی: پۆتن هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات و ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای ڕاگرتنی خێرای ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه بكه‌ن، ڕوسیا به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی زه‌وی و فرۆشگاكانی دانه‌وێڵه، ئه‌مه‌ش قه‌یرانی خۆراك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاد ده‌كات، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی ڕوسیا له ئۆكرانیا زیاتر شكستیان پێده‌گات، زیاتر كاری دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر ئۆكرانییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا باسى لەوەشکرد، پۆتن به ڕاگه‌یاندنی كۆكردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌ره‌و لكاندنی به‌شێك له ئۆكرانیا هه‌وڵی فراوانكردن و په‌ره‌سه‌ندنی و ئاڵۆزكردنی ململانێكان ده‌دات.
وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت، كە ڤلادیمیر پۆتن، سەرۆكی ڕووسیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی بەركارهێنانی چەكی كیمیایی كرد لە دژی وەڵاتانی ئەوروپا ئەگەر دەست لە هاوكاریكردنی ئۆكرانیا هەڵنەگران.
س.س