سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر خانووەکەی لەتیف ڕەشید هاتەدەنگ

عیراق

28/02/2024‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەسەر بەکرێدانی موڵکێکی لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە باڵیۆزخانەی کوەیت هاتەدەنگ.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی باسیان لەوە کردووە، سەرۆک کۆمار موڵکێکی دەوڵەتی داوە بە کرێ ڕاست نییە، ڕاستییەکان بەمشێوەیەن؛

١. ئەنجومەنی وەزیران ساڵی 2008 لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ فرۆشتنی موڵکە نیشتەجێبوونەکانی دەوڵەت.

٢. وەزارەتی دارایی بە بڕی پێنج ملیار و 564 ملیۆن دینار، موڵکەکەی خستە زیادکردنێکی ئاشکراوە، ئەوەش بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمانگەی عەقاراتی عێراق، هاوکات بڕی 25%ی کۆی پارەکەی لە سەرەتادا بدرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بە قیست بدرێت.

٣. موڵکەکە بەناوی وەزارەتی داراییەوەیە و لە ڕۆژی 24-7-2011 لە زیادکرنێکی ئاشکرادا لەلایەن لەتیف ڕەشیدەوە بەگوێرەی یاسا کڕاوە.

٤. وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوایکرد موڵەکەکە بدرێت بە کرێ بە باڵیۆزخانەی کوەیت لەبەغدا.

٥. کڕینی باڵەخانەکە و بەکرێدانی زۆر بەر لەو وادەیە بووە کە لەتیف ڕەشید بووە سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپەلە