ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکانی تورکیا و عێراق

عیراق

22/04/2024‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
 
 لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە، هەردوو سەرۆک جەختیان لە گرنگیى هاوئاهەنگى و کارى هاوبەش بۆ گەیشتن بە چارەسەرى گونجاوى پرسە هەڵپەسێردراوەکانى پەیوەندیدار بە ئاسایش، ئابووری و ئاو کردەوە؛ بە شێوەیەک کە لە خزمەتى هەردوو گەلى عێراق و تورکیا بێت.
 
لەتیف رەشید ڕایگەیاند، عێراق رەتی دەکاتەوە خاکەکەى شوێنێک بێت بۆ ئەنجامدانی هێرش و هەڕەشە لێیەوە بۆ سەر وڵاتانى دراوسێ؛ هەروەها هەموو دەستدرێژی و پێشێلکارییەک رەت دەکاتەوە بۆسەر شارەکانى عێراق و
پێویستە رێز لە سەروەریى عێراق و ئاسایشە نەتەوەییەکەی بگیرێت.