وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەبوارەکانی ئەمنی، بازرگانی و ئاودا رێککەوتن لەگەڵ تورکیا دەکرێت.
هەروەها عەوادی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی بە هاوئاهەنگیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا چارەسەر بکرێت، دۆسیەیەکی ئاڵۆز بوو.
وتیشی، پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بابەتێکی دیکەیە، ئەوە بابەتێکی تایبەتە و لەکاتی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
باسم عەوادی، ڕاشیگەیاند: رێگە بە پەکەکە نادرێت چالاکیی سیاسی و سەربازی بکات و وەکو میوان و پەنابەری سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.