وتەبێژى حکومەتى هەرێم پشووەکانى جەژنى قوربانى ڕاگەیاند

کوردستان

12/06/2024‌ 984 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە هەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا، پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى پشووەکانى جەژنى قوربانەوە وتى: بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە هەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژى ١٦ى مانگ یەکشەمە یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانە و پێشتر سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریدا کە پشووەکانى جەژنى قوربان هەفتەیەک دەبێت لە پارێزگاکانى عێراق.