به‌پێی رۆژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه سێ رۆژ ده‌بێته پشوی فه‌رمی له دامه‌زراوه‌كان، ئه‌وانیش رۆژانی 7 و 14 و 16ی ته‌موزن.
به‌پێی رۆژژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی ته‌موز به‌هۆی سەری ساڵی کۆچییه‌وه پشوی فه‌رمییه.
هه‌روه‌ها رۆژی 14ی ته‌مموز به‌هۆی ڕاگەیاندنی کۆماری عێراق و رۆژی 16ی ته‌موز به‌هۆی ڕۆژی عاشوراوه پشوی فه‌رمییه له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات هه‌ر سێ رۆژه‌كه 7 و 14ی 16ی ته‌موزیش له سه‌رتاسه‌ری عێراق پشوی فه‌رمییه.