شارپرێس:
پێدەچێت ئایفۆن 16 کۆمەڵێک نوێکاریی لەگەڵدابێت کە ڕەنگە جیاوازیی نێوان مۆدێلەکانی پرۆو مۆدێلە ئاساییەکان کەمبکاتەوە.
بەگوێرەی دەنگۆو زانیارییە دزەپێکراوەکان، پێشبینیدەکرێت مۆدێلە نوێیەکان لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بڵاوبکرێنەوە، نرخی مۆدێلە بنەڕەتییەکان لە799 دۆلارەوە دەستپێدەکات، بۆ مۆدێلەکانی پڕۆش لە1000 دۆلارەوە بۆ 1100 دۆلار دەستپێدەکات، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی نرخەکە ئەگەر توانای خەزنکردنی زیاتربێت.
دیزاینی ئایفۆن 16 وەشانی ستانداردی 6.1 ئینجو وەشانی پڵەس 6.7 ئینج لەخۆدەگرێت، لەگەڵ باشترکردنی کامێرا وەک دیزاینێکی نوێی کامێراو دوگمەی Action و دوگمەی Capture مۆدێلەکانی Pro بەشاشەیەکی گەورەترو کامێرای پشتگیری ڤیدیۆی شوێنیو کامێرای زۆر گۆشەفراوان.
هەروەها مۆبایلەکە تایبەتمەندیی زیرەکیی دەستکردی دروستکەر لەبەرنامەکانی وەک وێنەو نۆتەکاندا دەبێت.
سەبارەت بەتایبەتمەندییە تەکنیکییەکان، پێشبینیدەکرێت مۆبایلەکە چیپی A18 یان A17 Pro و ڕامی 8 گێگابایتو توانای هەڵگرتنی پێشوەختەی 256 گێگابایت، لەگەڵ پشتگیریکردنی وای فای 7/6Eو پاترییەکی گەورەتر لەمۆدێلە ستانداردو مۆدێلەکانی پڕۆ، هەروەک مۆبایلەکە iOS 18 بەکاردەهێنێت.
ئەگەر ئایفۆن 16 ئەڵترا بڵاوبکرێتەوە، پێشبینیدەکرێت نرخی زیاتر لە 1200 دۆلاربێت، هەروەها پێدەچێت ئەپڵ بژاردەی ڕەنگی نوێ بۆ مۆدێلەکانی ئایفۆن 16 پرۆ وەک Roseخاتە ڕوو، ئەمە جگە لەڕەنگە کۆنەکانی وەک ڕەشی ئاسمانییو ڕەساسی سیلڤەر.
سەبارەت بەتوانای کامێراکان، پێدەچێت کامێراکان هاوشێوەی کامێرای ئایفۆن 15بن، کامێرای سەرەکیی 48 مێگاپێکسڵو کامێرای گۆشەفراوان 12 مێگاپێکسڵو کامێرای سێڵفی، ڕەنگە لەبری سۆنی هەستەوەری نوێی کامێرای سامسۆنگ بەکاربهێنرێت، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی باشترکردنی کوالێتییەکەی هەرچەندە ڕونییەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە.
بەگشتیی پێشبینیدەکرێت “ئایفۆن 16” نوێکردنەوەیەکی بەرچاو بێت لەگەڵ پێشکەوتنی بەرچاو لەکاراییو دیزاینو تەکنەلۆژیا بەکارهێنراوەکاندا.
و: ئاکۆ ئاڵی