په‌یامێك له‌تره‌مپه‌وه‌

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی ئەمریکا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، لەپشتگیریكردنى ئیسرائیل بەردەوامدەبێت، ده‌شڵێت:"هیوادارم ئیسرائیل‌و ئێران بگەنە ڕێکه‌وتن".


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکۆشکی سپی بەرلەوەی بۆ کۆبونەوەی گروپی حەوت لەکەنەدا بەڕێبکەوێت لەبارەی ناکۆکییەکانی ئیسرائیل‌و ئێران قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کردو وتی:"پێموایە ئێستا کاتی ڕێککەوتنە هیوادارم ئێران‌و ئیسرائیل ڕێکبکەون، بەڵام هەندێکجار بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن دەبێت بجەنگیت".

ئاماژەى به‌وه‌شدا، ئەمریکا لەپشتگیریکردنی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لەخۆی بەردەوامدەبێت.

 لەبارەی ئەوەی بەئیسرائیلی وتوە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت، وتی:"نامەوێت لەوبارەیەوە قسە بکەم".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، نوسیبوی، "کۆبونەوەی زۆر بۆ ئاشتیی لەنێوان ئێران‌و ئیسرائیل دەکرێت، هەردولایان دەگەیەنمە ڕێککەوتن".

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردبوو، هاوشێوەی هیندستان‌و پاکستان، ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی لەنێوان ئێران‌و ئیسرائیل دەکەم، هەروەها مەزنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنمەوە.