هاووڵاتیانی غەززە: ئێران و حیزبوڵا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتن

جیهان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری پزیشکان و دانیشتووانی غەززەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی ئیسرائیل لانیکەم 40 فەلەستینییان لە کەرتی غەززە کوشتووە و فەرمانی چۆڵکردنی نوێیان دەرکردووە.


 ڕێککەوتنی ئێران و ئیسرائیل کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیەندرا، هیوای فەلەستینییەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بەرزکردەوە کە زیاتر لە ٢٠ مانگە بەردەوامە، بووەتە هۆی وێرانکردنی ئەو ناوچەیە و ئاوارەبوونی زۆرینەی دانیشتووانەکەی.

عادل فاروق، تەمەن 62 ساڵ، خەڵکی شاری غەززە دەڵێت: "بەسە هەموو جیهان بێ هیوای کردووین، حیزبوڵا بەبێ غەززە ڕێککەوتنێکی کرد، ئێرانیش ئەمڕۆ هەمان شت دەکات".

ناوبراو لە ڕێگەی ئەپێکی نامە ناردنەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، خۆزگە نۆرەی غەززە بووایه.

مەروان ئەبو ناسر، لە نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکە 19 کوژراو و 146 برینداری وەرگرتووە لەنێو ئەو قەرەباڵغییەی هەوڵیان دەدا بگەنە ناوەندێکی دابەشکردنی هاوکاری کە لەلایەن دەزگای مرۆیی غەززە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت بەڕێوەدەبرێت.
ئ.ه