شارپرێس:
ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئێستا گرنگی بە گەڕانەوەی بارمتەکان و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی حەماس لە غەززە دەدەن، بەڵام ئۆپەراسیۆنی دژی ئێرانیش کۆتایینەهاتووە.
ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لەلێدوانێکدا وتی: گەیشتووینە کۆتایی قۆناغێکی گرنگ، بەڵام هێشتا هەڵمەتی دژی ئێران کۆتایی نەهاتووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان بە ساڵان دواخستووە، هەروەک چۆن بەرنامە مووشەکییەکەی ئێرانیشمان لاوازکردووە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتنی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلی ڕاگەیاند، چارەنووسی شەڕی غەززەی نێوان تەلئەبیب و حەماس نادیارە.
ئ.ه