ناتانیاهۆ: تاران هەرگیز خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت

جیهان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە کە بۆ چەندین نەوە بەردەوام دەبێت، کاتێک بەرنامە ئەتۆمییەکەیمان لەناوبردووە. جەختیشی لەوە کردەوە، تاران هەرگیز خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت،  لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمانەوە ئیسرائیل "تەواوی ئەرشیفی ئەتۆمی ئێرانی لەناوبرد، کە زانیاری ئەتۆمی ئێرانی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی تێدابوو". 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا "زۆرێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوچوون، لە نەتەنز و ئەسفەهان، لەگەڵ دامەزراوەی ئاوی قورس، هەروەها دامەزراوەی دروستکردنی سەنتەرفیوج".

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "بە شێوەیەکی بێ وێنە هێزەکانی لە تەنیشت ئێمە کۆکردەوە و لەسەر فەرمانی ئەو، سوپای ئەمریکا دامەزراوەی فۆردۆی لەناوبرد".
ئ.ه