شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی ئێرانیان ناوێت، چونکە نایانهوێت کارەساتێکی دیکە دروست ببێت، دهشڵێت:"بهڵام ناشبێت ئێران بیر لەبەرنامەی ئەتۆمی بکاتهوه، لهبرى ئهوه دهبێت بیر لەبونیادنانەوەی بازرگانی وڵاتەکەیان بکەنەوە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەنێو فڕۆکەی (Air Force One) کە بۆ بەشدارییکردن لەلوتکەی ناتۆ بەرەو ئەوروپا فڕیوە، وەڵامی ڕۆژنامەنوسێکی لەبارەی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی ئێرانی دایەوەو وتی:"بەدوای گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانیی ئێرانهوه نیم، ناشمەوێت بیبینم، بەڵکو دەمەوێت هەموو شتێک بەئارامی بەڕێوەبچێت".
ترەمپ ڕونیشیکردەوە، "گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی، کارەسات دەنێتەوە، ئێمەش نامانەوێت کارەساتی زیاتر ببینین".
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، ئێرانییەکان، بازرگانێکی زۆرباشن، خەڵکی بازرگانی زۆرباشیان هەیە، هەروەها نەوتێکی زۆرشیان هەیە، بۆیە پێویستە بازرگانی خۆیان بونیادبنێنەوەو نابێت هەرگیز بیر لەبەرنامەی ئەتۆمی بکەنەوە.
لهلایهكى دیكهوه سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال نوسیویەتی:"ئیسرائیلو ئێران ویستیان جەنگە کە بەیەکسانی ڕاوهستێت، بۆیە منیش بەشانازیەوە هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانم لەناوبردو جەنگەکەشم ڕاگرت".
