شارپرێس:
ده‌سته‌ى کەشناسی عێراق هۆشداریى به‌هاوڵاتیان ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مڕۆوه شه‌پۆلێكى به‌هێزى گه‌رما له‌مڕۆوه ڕوو له‌عێراق‌و هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت:"لەهەندێک شوێن پلەکانی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی".
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لەسەرجەم پاریزگاکانی عێراق بەرزدەبنەوەو شارەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە بەجۆرێک دەگاتە 50 پلەی سەدی.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەشەوی دوشەممەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو کەشوهەوای ئاسایی هاوین دەگەڕێتەوە، کە پلەکانی گەرما لەخوار ئاستی مامناوەندەوەیە دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک.
دەستەی کەشناسی عێراق داوا لەهاوڵاتیان دەکات، دورکەونەوە لەبەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لەنیوەڕۆدا، ڕۆژانە بڕێکی زۆر لەئاو شلەمەنی بخۆنەوە.