شارپرێس:
لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، شەش بەندکراوی سیاسی بریتی لە سێ بەندکراوی کورد بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" و بەشێوەی نهێنی لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاربەدەستانی ئەمنی وێڕای ڕێگری لە ڕادەستکردنی تەرمەکانیان، لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ئەو بەندکراوانە ڕێگرییان کردووە؛ کە نیشانەیەکی ئاشکرا لە "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ" بە ئەژمار دێت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناسنامەی شەش بەندکراوی سیاسی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەسێدارە دراون بریتییە لە:
ئازاد شوجاعی تەمەن ۳۱ ساڵ و خەڵکی سەردەشت
ئیدریس ئالی خەڵکی سەردەشت
ڕەسووڵ ئەحمەد محەممەد خەڵکی سنوری پارێزگای سلێمانی
ئیسماعیل فکری تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی تاران
محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی تاران
مەجید موسەیبی خەڵکی ئیسفەھان
ئ.ه