شارپرێس:
عەلی ئەلزوهێری سەرۆکی شارەوانی قەزای مەندەلی لەپارێزگای دیالە، هۆشداریدا لە لەناوچونی بەناوبانگترین ئاسکی دەگمەنی عێراق، لەناوچەی پارێزراوی مەندەلی.
عەلی ئەلزوهێری سەرۆکی شارەوانی قەزای مەندەلی لەپارێزگای دیالە ڕاشیگەیاندوە، "یەدەگی ئاسکەکانی مەندەلی، زیاتر لە 400 ئاسکی تێدابوەو لەساڵانی ڕابردودا بەهۆی زاوزێوە ژمارەیان بەشێوەی بەرچاو زیادیانکرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەموان توشی شۆکبوین کە لەماوەیەکی وا کورتدا ئاسکەکان لەشوێنەکەدا نەماونو تەنها 10 دانهیان ماونەتەوە".
ڕونیشیکردەوە، "هۆکاری دیارنەمانی ئەو ئاسکانە نهێنین، ئاماژەش هەیە بۆ ئەوەی بەبرسێتی گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە جێگەی گومانە، بەوپێیەی ژمارەیەکی لەو شێوەیە نەدەکرا بەو خێراییە بمرن".
دهشڵێت:"گومانیش هەیە کە دزرابن یان بەقاچاخ لەلایەن لایەنێکی دیاریکراوەوە دزراونو دەبێت لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بکرێت".
ناوچەی پارێزراوی ئاسکەکانی ناوچەی مەندەلی بەڕوبەری زیاتر لە 400 دۆنم لەجەرگەی قەزای مەندەلی، ڕۆژهەڵاتی دیالە، بەرەو قەزای خانەقین درێژدەبێتەوە.
ناوچەی پارێزراوی ساوا لەپارێزگای موسەنا، یەکێکبوو لەدیارترین ناوچە پارێزراوەکانی تایبەت بەئاسک، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توشی قەیرانێکی گەورە بوە، لەگەڵ مردنی ئاسکەکان، هەروەها بەشێکی فرۆشراون بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ مانەوەی ئەوانی تر.
ئاسکو ئاژەڵە کێوییەکانی دیكه لەعێراق لەدوای پرۆسهى ئازادیهوه لهساڵى 2003 لەشوێنی نیشتەجێبونیان لەبیابانەکانی ئەنبارو موسەنناو دارستانەکانی دیالە توشی قڕکردنو هەڵمەتی ڕاوکردن بونهتهوهو ئەمەش مەترسی لەناوچونی دروستکردوە.
