شارپرێس:
سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی حسێن، خەڵکی سەقز بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندی حەوتتاشی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان کوژرا و حسێن، کۆڵبەری خەڵکی گوندی کێلەشینی سەقز بریندار بوو.
ئەو دوو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووری ئاوپەڕی حەوتتاشی سەر بە شاری بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە.
هاوکات دە ئەسپی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.
ئ.ه