شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى پێشوترى عێراق ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا به‌قورس ناوده‌بات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕێككەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغدا لەبارەی نەوتەوه ئاسان نییە"، ده‌شڵێت:"چەندین کێشەی کۆمپانیا نەوتیەکانی تێدایە کە هەرێم‌و بەغدا بەرپرسیارێتیەكەی ناگرنە ئەستۆ".
د. بەهار مەحمود ئەندامی پێشوتری په‌رله‌مانى عێراق كه له‌لیژنه‌ى یاسایی بوو له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "ئەو مەرجەی کە بەغدا بۆ هەرێمی داناوە کە دەبێ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە لەڕێگەی سۆمۆوە، هەرێمیش دەڵێ باشە، هەروا ئاسان نییە".
ده‌شڵێت:"بەندە نامەوێت هەواڵی ناخۆش بدەمە فەرمانبەران، بەڵام دەمەوێت واقیعی‌و ڕاستگۆبم، ئەو مەرجەی کە بەغدا بۆ هەرێمی داناوە کە دەبێ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە لەڕێگەی سۆمۆوەو هەرێمیش دەڵێت باشە، هەروا ئاسان نییە".
باسى له‌وه‌شكردوه، "ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسه، چەندین کێشەی کۆمپانیا نەوتیەکانی تێدایە کە نە هەرێم‌و نە بەغداش بەرپرسیارێتی ناگرنە ئەستۆ، بۆیە تکام وایە ڕۆژنامەموس‌و پەرلەمانتارو سیاسیە ناپرۆفیشناڵەکان دیسان بەهار نەهێننە چۆکان".