شارپرێس:
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایدهكات، "ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان ئامێدی) پەرلەمانتاری کوردستانى لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕفاندوهو بەرەو شوێنێکی نادیار بردویانه".
لهڕاگهیهنراوێكدا فراكسیۆنى نهوهى نوێ دهڵێت:"ئەم کارە چەتەگەرییەی پارتی، پاش قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دێت لەسەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کە پرسیار دەکات ئایا ژیانی ئەوو پێشمەرگەیەک وەک یەکە؟".
جهختیشدهكاتهوه، "ئەو ڕەفتارەی پارتی کارێکی مافیاگەرییە کە پەرلەمانتار بڕفێندرێت، هەروەها مەسعود بارزانی نەک شایەنی ئەو ڕەخنانەیە کە (سیپان ئامێدی) لێی گرتوە، بەڵکو ئەوەتای هەیە خۆییو بنەماڵەکەی مایەی نەگبەتی میللەتی کوردو نەهامەتیەکانی خەڵکن، بەدزیو تاڵانی بنەماڵەکەیان گەلی کوردو خەڵکی کوردستانیان بەم ڕۆژە گەیاندوە".