ترەمپ: ئێران ناگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی ئەتۆمی

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە.

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە کەناڵی فۆکس نیوزی وتوە بەر لە هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێندراو نەگوازراوەتەوەو هێرشەکانمان ئامانجەکانی پێکاوە.

وتیشی، ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە و چەند هەفتەیەکی مابوو ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.