زۆرینەی سەرکردە باڵاکانی عێراق لەبەغدا خۆیان کاندید دەکەن

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 199 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لەگەڵ نزیکبوونەوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لیست و کاندیدەکان زۆرترین مشتومڕ دروستدەکەن، زۆربەی سەرکردە دیارەکانی وڵاتەکەش، خۆیان کاندید کردووە لە بازنەی پارێزگای بەغدا.

بەغدا 71 کورسی هەیە کە 69 کورسی گشتی و دوو کورسی بۆ پشکی مەسیحی و مەندائییەکانە.

دیارترین ئەو سەرکردانەی کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای بەغدا کاندید کردووە بریتین لە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر.

هەروەها سەرۆکی پارتی پێشکەوتن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراق مەحمود ئەلمەشهەدانی، و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێستای پەرلەمان موحسین مەندەلاوی.

ئەوە لەکاتێکدایە زۆرینەی ئەو سەرکردانە لە بنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای بەغدا نین، بەڵام جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ئاساییە کەسێک لە پارێزگایەکەوە خۆی کاندید بکات کە خەڵکی ئەوێ نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕاستە زۆرینەی ئەو کەسانە خەڵکی بەغدا نین، بەڵام لە بەغدا دەژین".
ئ.ه