بەرپرسێكی ئیسرائیل: حەماس سازش لەسەر هیچ شتێك ناكات

جیهان

12/07/2025‌ 2374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل ئەوەی ئاشكراكردووە، بزتنەوەی حەماس پێشَنیارەكەی قەتەریان بۆ ئاگربەست ڕەتكردۆتەوە.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای سیاسیی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، بزوتنەوەی حەماس پێشنیازی قەتەری بۆ ئاگربەستی غەززە ڕەت کردووەتەوە، بەمەش ئاستەنگ لە به‌رده‌م گەیشتن بە ئاگربەستەکە دروست دەکات.

ئاماژەشی داوە، حەماس نایەوێت سازش بکات و بۆ شکستهێنانی دانوستانەکان تەکتیکی دەرونی بەکار دەهێنێت.

ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییە باسی لەوەش کردووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ سازش و خۆگونجانێکی تەواوی لەبارەی دانوستانەکان نیشان داوە.

هەفتەی ڕابردوو، بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی دابوو، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی لە گەڕی ئەم جارەی دانوستان بتوانن بگەن بە ئاگربەست.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شاندەکانی حەماس و ئیسرائیل بە مەبەستی ئاگربەستی غەززە چەند ڕۆژێکە لە دەوحەی پایتەختی قەتەرن، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ گۆڕانێک بە ئاراستەی ئاگربەست بە دی نەکراوە.
ش.ح

بەپەلە