ئێران ورده‌كاریى برینداربونى پزیشكیان ئاشكراده‌كات

جیهان

13/07/2025‌ 5087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


ئاژانسێكی ئێران، وردەكاری برینداربونی مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ئاشكرادەكات و دەڵێت،" ئیسرائیل سیناریۆی كوشتنی حەسەن نەسروڵای لەئێران دوبارەكردەوە".


ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران ئاشكرایكرد،" لەهێرشەکەی ئیسرائیلدا کە لە (١٦)ی حوزەیران، کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئاسایشی نەتەوەیی کردبووە ئامانج، پزشکیان قاچی بەسوكی برینداربووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی كاتێك كراوە ئامانج کەهەر سێ‌ سەرۆكایەتیەكەی ئێران و بەرپرسانی باڵا ئامادەی بون.

راشیگەیاندووە،" بەرپرسانی ئێران لەكاتی هێرشەكەدا لەنهۆمەکانی خوارەوە بوون، توانیویانە بێنە دەرەوە بەبەکارهێنانی دەرچەیەكی تایبەت بەروداوی لەناكاو لەباڵەخانەكە و هەندێکیشیان برینداربون.

فارس نیوز باسی لەوەشكردووە،" بە لەبەرچاوگرتنی وردی ئەو زانیاریانەی كە ئیسرائیل بەدەستی هێناوە سەبارەت بە کۆبونەوەكە، دەسەڵاتدارانی ئێران لێکۆڵینەوە لە بونی  دزەکار دەکەن.

ئاژانسەكە ئەوەشی بیرهێنايەوە، كەهێرشەكە وا ئەندازە كرابوو، هاوشێوەی كوشتنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی پێشوی حزبوڵا بێت لەلوبنان، كەلەكاتی كۆبونەوەیەكی هاوشێوەیەدا لەگەڵ سەركردەكانی حزبەكەی، لەژێرزەمینێی ناوچەیەك لەزاحیەی باشوری بەیروت كرایە ئامانج.

ش.ح