پوتن پشتیوانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەكات

جیهان

13/07/2025‌ 2078 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ڕوسیا ئەوەی ئاشكراكردووە، پشتیوانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەكات، لەكاتێكدا ئەو ڕێككەوتنە ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم قەدەغەدەكات".


ماڵپه‌ڕی ئەکسیۆس لەڕاپۆرتێکدا بڵاویكرده‌وه‌، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا بە هاوتا ئەمریکییەکەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاندوە، پشتیوانی لە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی دەکات کە ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم قەدەغە بکات.

دوو سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندوە، ڕوسیا، ئیسرائیلی لە هەڵوێستی پوتن لەبارەی ڕێگریکردن لە پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ئاگادارکردوەتەوە".

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیل ئاشکرای کرد، تره‌مپ دڵنیایی داوەتە نه‌ته‌نیاهۆ کە ئەو یەکلاییکردنەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران پێ باشترە، بەڵام دژایەتی پلانی ئیسرائیل ناکات.

ڕۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندوە، تەلئەبیب بە پشتبەستن بە جددیەتی هەوڵەکانی ئێران بۆ زیندوکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بڕیارەکەی دەدات، جەختیشی لەوە کردەوە کەمەرج نییە تەلئەبیب داوای ڕەزامەندی ئاشکرای ئەمریکا بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دژی تاران.
ش.ح

بەپەلە