شارپرێس:
ئیسرائیل پلانی بۆ دوبارە هێرشكردنەوەسەر ئێران داڕشتوە،
دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاگاداری پلانەكەیە.
ئاژانسی (ئەی ئێن ئەی)ی ئاسیایی بڵاویكردەوە، ئیسرائیل پێیوایە
ئێران بەشێكی زۆر لەمادە یۆرانیۆمەكانی گواستبوەوە بۆ بنكەی ئەتۆمی ئەسفەهان و لەوێ
لەترسی هێرشەكانی مانگی ڕابردوو شاردرابونەوە.
بڵاویشیكردەوە، هەردوو حكومەتی ئەمریكاو ئیسرائیل گەیشتونەتە
ئەو بۆچونەی كە ڕێژە یۆرانیۆمی ماوەی ئێران جێگەی مەترسین.
سەرچاوە میدیاییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەمریكاو ئێران
سەبارەت بەدۆسییەی ئەتۆمی ئێران نەگەیشتنە ڕێككەوتنی نوێ، ئەوا هێرشە نوێیەكەی ئیسرائیل
دەستپێدەكات.
ئەوەشی ڕونکردوەتەوە، ئیسرائیل و ئەمریكا پلانیان داڕشتووە
لەهێرشە نوێیەكەدا تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناوببەن و بەیەكجاری كۆتایی
پێبهێنن.