شاندی ئیمراڵی دەست بەسەردانەکانی دەکات

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەم هەفتەیەدا بەجیا سەردانی هەریەک لەسەرۆکی مەهەپەو سەرۆکی جەهەپەو سەرۆکی پارتی ئایندە بکات.


شاندەکەی دەم پارتی، کەلەپەروین بوڵدان، میتحەد سانجار، ڤیگەن ئۆزگۆر ئەرۆل پێکهاتووەو بەشاندی ئیمراڵی ناسراون، بڕیارە چوارشەممەی ئەم مانگە سەردانی ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا بکات.
بڕیاریشە، لەهەمان ڕۆژدا سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بكات.

 ڕۆژی دواتریش، بڕیارە سەردانی ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە بکات.

لەسەردانەكەدا هەنگاوەکانی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان تاوتوێدەكرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەینی ڕابردوو پرۆسەی چەکدانانی ژمارەیەک لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئاشکەوتی جاسەنە لە سنوری سورداشی سەر بە شارۆچکەی دوکان بەڕێوەچوو.

ش.ح