شارپرێس:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دورخستنەوەی 542 کاندید لەکێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، لەو ژمارەیەش 253 کاندیدیان بەهۆی تۆمەتی پەیوەندییان بەحزبی بەعسەوە لەهەڵبژاردن بێبەشکراون.
بڕیاروایه 11ى 11ى ئهمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پهرلهمانى عێراق بهڕێوهبچێت، لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لەهەڵبژاردنیش، کۆمسیۆن تائێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا دورخستوەتەوە.
لهوبارهیهوه عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا 542 کاندید لەکێبڕکێی هەڵبژاردن دورخراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 253 کاندیدیان بەهۆی تۆمەتی پەیوەندییان بەحزبی بەعسەوە بێبەشکراون، 100 کاندیدی دیکەش بەهۆی نەبونی پێوەرەکانی کاندیدبونەوە دورخراونەتەوە".
وتوشیهتى، "چوار کاندید بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەکانیانو 15 کاندیدی دیکەش لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دورخراونەتەوە، زیاتر لە 160 کاندیدیش بەهۆکاری جیاواز بەکاندیدی دیکە ئاڵوگۆڕکراون".
پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان بۆ بەشدارییکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەنددەکات.
