شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه به‌شارپرێس دراون، ھەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و هێزه‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆرى سه‌ر به‌هه‌سه‌ده، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێکیان لەشاری ئیدلبی سوریا ئەنجامدا.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لەئۆپه‌راسیۆنەکەدا، پێنجەم خەلیفەی داعش كه ناسراوه بەئەبو حەفس قرشی ده‌ستگیركراوه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و ژنه فه‌ره‌نسیانه‌ى له‌گه‌ڵ بوه كه چونه‌ته ناو داعشه‌وه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئۆپەراسیۆنه زۆر به‌وردى به‌ڕێوه‌چوه‌و هێزه هاوبه‌شه‌كه له‌ئاسمانه‌وه بۆ شوێنى مه‌به‌ست دابه‌زیون.
ئه‌و هێزانه‌ى به‌شدارییان كردوه، هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆری عێراق‌و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و هێزه‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆرى سه‌ر به‌هه‌سه‌ده بون‌و له‌ئیدلب-ى سوریا چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى له‌ئیدلب چالاكیه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه ناوى (ئەتمە)یه‌و ده‌كه‌وێته باکوری پارێزگاى ئیدلبى سوریا‌و له‌ئه‌نجامیشدا پێنجه‌م خه‌لیفه‌ى داعش كه ناسراوه بە(ئەبو حەفس ئەلقوڕەیشی) دەستگیرکراوه لەگەڵ ژماره‌یه‌ك ژنى فەرەنسی كه له‌گه‌ڵیدا بون.
زانیارییەكان ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، ئەبو حەفس ئەلقوڕەیشی پێنجه‌م خه‌لیفه‌ى داعش، بەرپرسیاریش بوه لەدامەزراندنی چەکدارانی بیانی‌و ئاسانکاریی بۆ جموجۆڵەکانیان لەناو خاكى سوریادا.