شارپرێس:
مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى سلێمانى، ئاماژه به‌نیشاندانى هه‌ڵوێست‌و چالاكیه‌كى جیاوازده‌كه‌ن كه له‌ڕۆژانى داهاتودا ئه‌نجامیده‌ده‌ن، دڵشاد میرانى-یش ده‌ڵێت:"چالاكیه‌كه‌مان له40 ساڵى ڕابردودا له‌عێراق‌و ناوچه‌كه‌شدا وێنه‌ى نه‌بوه‌و پرسه‌كه زۆر گه‌وره ده‌بێت‌و به‌غداش تێده‌په‌ڕێنێت".
مامۆستا دڵشاد میرانى له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس ڕایگه‌یاند، "سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ناڕه‌زاییه‌كان‌و خۆپیشاندانه‌كان، ده‌ستپێك هه‌ر ڕابه‌رانى شه‌قام‌و مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كانن، چونكه هیچ هێزێكى سیاسیى جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بوه خۆپیشاندان ڕابگه‌یه‌نێت".
وتیشى:"ئێمه بڕیارمانداوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌ى به‌رامبه‌رمان ئه‌نجامده‌درێت، نه‌وه‌ستین‌و چالاكى جۆریى ئه‌نجامبده‌ین‌و ده‌مانه‌وێت له‌ساڵانى ڕابردوو فشاره‌كان توندتر‌و جیاوازتربن".
میرانى ئاشكراشیكرد، "هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌ممان كراوه‌یه هه‌ر له‌بایكۆت‌و هه‌موو جۆره ناڕه‌زاییه‌كى دیكه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئه‌وه ئاشكرابكه‌م، بڕیارمانداوه ئه‌مساڵ چالاكیه‌ك ئه‌نجامبده‌ین كه له40 ساڵى ڕابردودا ئه‌نجامنه‌دراوه‌و له‌عێراق‌و ناوچه‌كه‌شدا وێنه‌ى ئه‌و جۆره چالاكیه نه‌بوه‌و نه‌بینراوه".
ئه‌وه‌شى وت:"بڕیارمانداوه، خامى سپى له‌به‌ربكه‌ین‌و به‌پێ له‌سلێمانیه‌وه به‌ره‌و به‌غدا بڕۆین، ئه‌مه‌ش واتایه‌كى گه‌وره نیشانده‌دات، هه‌م به‌پێ ڕۆیشتن به‌پێ له‌سلێمانیه‌وه بۆ به‌غداو هه‌میش له‌به‌ركردنى خامى سپى".
