شارپرێس:
له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و سه‌ربازانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد، شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت‌و سنورى چوار شارى گه‌وره ده‌گرێته‌وه.
شه‌وى ڕابردوو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى بڕیاربوو شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌و سه‌ربازانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ئه‌نجامى بده‌ن، له‌دژى شانه نوستوه‌كانى داعش، ده‌ستیپێكرد.
شارپرێس زانیویه‌تى، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه یه‌كێكه له‌گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه ده‌ستیپێكردوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، سه‌ره‌تا له‌پارێزگاى حه‌سه‌كه‌وه بوو، ئه‌ویش به‌هه‌ڵكوتانه‌سه‌رى له‌ناكاو بۆسه‌ر شانه‌نوستوه‌كانى داعش.
دواتر له‌سنورى شه‌دادى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى، هه‌سه‌ده‌و سه‌ربازانى ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكى فراوانیان ئه‌نجامدا.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌سه‌ده‌و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، له‌دێره‌زوریش ئۆپه‌راسیۆنێكى فراوان‌و وردیان پاڵپشت به‌زانیاریى هه‌واڵگریى ئه‌نجامداو هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكى گومان‌لێكراو.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فراوانتر كرا‌و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و گه‌ڕان‌و پشكنینه‌ى به‌دواى شانه نوستوه‌كانى داعش برده سنورى پارێزگاى ئیدلب‌و له‌گوندى عه‌تمه به‌وردى گه‌ڕان به‌دواى هاوئاوازانى داعش‌و چه‌كدارانى هه‌ڵاتوو، شانه نوستوه‌كانى ئه‌و گروپه‌دا ده‌ستى پێكرد، هه‌ربۆیه‌ش به‌بڕیارى سه‌ربازانى ئه‌مریكاو شه‌ڕڤانان، له‌و گونده هاتنه ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه فراوانه‌ى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌و سه‌ربازانى ئه‌مریكادا، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ئه‌ندام‌و چه‌كدارو شانه نوستوه‌كانى داعش ده‌ستگیركراون‌و تا چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت.
