دوو بەندکراو لەسێدارە دران

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بەناوی مەهسا ئەکبەری لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کرا، ڕۆژی پێشتریش هاوژینەکەی لەسێدارە دراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بەناوی مەهسا ئەکبەری لە بەندیخانەی عادڵئاوای شیراز جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەرە نێوخۆییەکانی ئێران، مەهسا ئەکبەری، تۆمەتباری دۆسیەی تاوانێک بووە کە دایکێک و سێ منداڵەکەیان بەهۆی دزییەوە کوشتووە.

هاوکات سزای سێدارەی سەجاد مەولایی هەکانی، هاوژینی مەهسا ئەکبەری و تۆمەتبارێکی دیکەی ئەو دۆسیە، ڕۆژی ڕابردوو لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.
ئ.ه