شارپرێس:
کۆمسیۆنی دیموکراسی و یەکگرتنی نەتەوەیی لەپەرلەمانی تورکیا پێنجەم کۆبوونەوەی خۆی ڕێکخست و گوێی لە دایکانی ئاشتی و دایکانی شەممە گرت.
نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: "تورکیا زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە ئازارێکدایە، کە ئازاری هاوبەشی هەموومانە. پێموایە پێویستە هەموو کەسێک ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو ئازارانە بکات."
کورتولموش دەشڵێت: "هەندێک لایەن هەوڵدەدەن پرۆسەکە ژەهراوی بکەن."
هەروەها ڕەخنەی لە پەرلەمانتاری ئەنقەرەی ئیی پارتی گرت کە لەسەر دیجیتاڵ میدیا چەند چەواشەکارییەکی بڵاوکردبووەوە.
لای خۆیانەوە دایکانی شەممە دووپاتیان کردەوە، تا باسی ڕابردوو نەکرێت، ناتوانن لەبارەی ئەمڕۆشەوە بدوێن، پاشان داواکارییەکانی خۆیان پێشکەش بە کۆمیسیۆنەکە کرد.
ئ.ه