ئەردۆغان پەیوەندییەکی لەگەڵ پوتین ئەنجامدا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجام دا.


فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەدا ئەنجامەکانی لووتکەی ئالاسکا، بابەتی بازرگانیی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕوسیا تاوتوێ کراون.

بەگوێرەی میدیای فەڕمی تورکیا، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە،" لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتیی کردوە و تورکیا هەر لە سەرەتای جەنگەوە هەوڵی گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانەی داوە، لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانی لەو ڕێبازانە دەکات کە ئامانجیان ئاشتییەکی هەمیشەییە بە بەشداری لایەنەکان ".

سەرۆکی ڕوسیا سوپاسی ئەردۆغانی کرد کە تورکیا میوانداری گفتوگۆکانی ئاشتی کردووە و ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە خستویەتەڕوو.

هەروەها ئەردۆغان و سەرۆکی ڕوسیا  لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەردوو وڵات لە دیالۆگدا بن.
ئ.ه