بەشە ئاردی زیاتر لە800 هەزار هاوڵاتیی هەرێم دەبڕدرێت 400 هه‌زاریان له‌سلێمانیه‌

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی تۆمارنەكردنیان لەفۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك، بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەشەئاردی زیاتر لە 800 هەزار هاوڵاتیی هەرێم دەبڕدرێت،


بە بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق و بەهۆی تۆمارنەکردنیان لە فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی، بەشەئاردی زیاتر 800 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.

لادێ ئیبراهیم بەرپرسی بەشی هونەری لەبەڕێوەبەرایەتی دروستکراوەکانی دانەوێڵە لەوەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندوه‌، "بۆ حەوتەم بەشە ئاردی ئەمساڵ كە لەدوێنێ چوارشه‌ممه‌وه‌ دەست بەدابەشكردنی كراوە، تەنها لەسنوری پارێزگای هەولێر بەشە ئاردی زیاتر لە 301 هەزار هاوڵاتی بڕدراوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە ئەوكەسانە بەهەر هۆكارێك بێت ناویان لەفۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراكدا تۆمارنەكراوە".

پێشوتر ئەو حاڵەتە لەپارێزگاكانی دیكەی عێراقیش ڕویداوە بەهەمان هۆكار، بۆ نمونە لەپارێزگای ئەنبار بەشە ئاردی زیاتر لە 200 هەزار كەس بڕدرابوو، بەڵام دوای دوو مانگ ئەوكەسانە خۆیان لەفۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك تۆماركردو گرفتەكەیان چارەسەربوو، بۆیە ئەوەی هەرێمیش بەهەمانشێوە بەتۆماركردنی هاوڵاتییەكان چارەسەردەبێت، هەرچەندە بەشێكی بەرچاو لەو ژمارەیە كوردانی تاراوگەن‌و لەوڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا دەژین.

به‌گوێره‌ى زانیارییەكان، لەپارێزگای سلێمانی ژمارەكە زیاترەو بۆ ئەم مانگە بەشە ئاردی زیاتر لە 400 هەزارو لە دهۆكیش بەشە ئاردی زیاتر لە 200 هەزار كەس بڕدراوە.

بڕیاری بڕینەكە تەنها بەشە ئارد دەگرێتەوە، چونكە هێشتا دابەشكردنی بەشەخۆراك نەگەیشتوەتە بەشی حەوتەم، بەڵكو ئێستا لەسەروبەندی دابەشكردنی چوارەم بەشە.