شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل بەجێگیرکردنی هێزەکانی لەنزیک غەززە، دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵی غەززەی ڕاگەیاند.
ئێفی دێفرین وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتى، "ئۆپەراسیۆنی سەرەتاییو قۆناغی یەکەمی هێرش بۆسەر غەززە دەستیپێکردوەو هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەدەوروبەری غەززە جێگیرکراون".
وتیشى:"هێزەکانی ئیسرائیل هەر ئێستا چالاکییەکانیان لەنزیک غەززە دەستپێکردوەو حەماس بوەتە هێزێکی پارتیزانیی بچوکو لاواز".
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگهیاند، "هێرش بۆسەر حەماس لەناوشاری غەززە کە پێگەی سەرەکیی حوکمڕانیو سەربازیی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەیە، بەربڵاوتر دەبێت".
لهلایهكى دیكهشهوه ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ فەرمانیداوە ڕەوتی دەستبەسەرداگرتنی بنکە سەرەکییەکانی حەماس لەغەززەو شکستدانی ئەو گروپە خێراتر بکرێت.
ئهمهش لهكاتێكدایه، دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پلانی سوپای وڵاتەكهى بۆ کۆنترۆڵی غەززەی پەسندکردوەو بۆ ئەو مەبەستەش 60 هەزار کەس لەهێزی یەدەگی سوپای بانگکردوەتەوە بهمهبهستى بهشداریكردن لهو ئۆپهراسیۆنهدا.
