شارپرێس:
محەمەد حەسسان نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق ڕایگەیاند، 25 ڕێکخراو دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق یۆنامی کارەکانیان لەعێراق بەردەوامدەبێت.
محهمهد حهسسان نێردهی نهتهوهیهكگرتوهكان ڕایگهیاندوه، "تەنها کارەکانی یۆنامی لهعێراق کۆتایی دێت، بەڵام تائەوکاتەی عێراق ئارەزوی هاوكاریی بکات، کارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق بەردەوامدەبێت".
وتیشى:"ڕێکخراوو ئاژانسە پسپۆڕەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە 25 ئاژانسو ڕێکخراوە، بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکانو دڵنیابون لەڕێڕەوێکی ئارام بەرەو کرانەوەو دیموکراسیو گەشەپێدان لەعێراق بۆ عێراقییەکان، دەمێننەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوه، "عێراق وڵاتێکی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتوەکانەو شایەنی هەموو قوربانیدانێکە لەپێناو گەلە دێرینو سەربەرزو وەفادارەکەیدا".
ئهوهشى وتوه، "هیوادارین عێراق زیاترو زیاتر پێشبکەوێتو چاوەڕوانییەک هەیە کە هاوڵاتیی عێراقی بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی دەکات لەبوارەکانی گەشەپێدان، ئابوریی، پەروەردەو خزمەتگوزارییەکاندا".
نَیردهی نهتهوهیهكگرتوهكان، داواشی لەعێراقییەکان کرد ئارام بگرنو دەرفەت بدەنە سەرکردەکانیان بۆ دابینکردنی هەموو ئەوانەو ئەوان توانای بەدیهێنانیان هەیە.
