شارپرێس:
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی)، سەبارەت بەسزادانی شێروان شێروانی هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و سزایه‌ى بۆ شێروان شێروانى ده‌ركراوه جێگه‌ى نیگه‌رانیه".
لەڕاگەیەندراوێكدا یۆنامى ده‌ڵێت:"بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی بنەسڵاوە لەهەولێر، بەسزادانی چوارساڵ‌و نیو زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی جێگه‌ی نیگەرانییە، چونكه ناوبراو هه‌موو تۆمه‌ته‌كانى سه‌رى ڕەتکردوەتەوە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ئێمە ئەو سزایه بەگونجاو نابینین کە بەسەر شێروان شێروانیدا سەپێندراوەو بەبەئامانجگرتنێکی بەمەبەست‌و نادادپەروەرانەی دەبینین".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "دادگای بنەسڵاوە هیج بەهانەیەکی نەخستوەتەڕوو، کە شایەنی دەرکردنی ئەو بڕیارەبێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، "نوێنەری یۆنامی لەدانیشتنەکەی 19ی ئاب، لەدادگای بنەسڵاوە ئامادەبوە، باوەڕیشمان وایە ئەو سزایە شایەنی پێداچونەوەیە".
لەکۆتاییشدا داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان كراوه، "پابەندبن بەیاسای پاراستنی مافی مرۆڤ، هەروەها بەگوێرەی یاسا‌و بەها نیشتمانیی‌و نێودەوڵەتییەکان، گرەنتی ڕێکاری شەفافانەو دادپەروەرانە بکەن".
