شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەک لەوەزارەتی نەوتی عێراقه‌وه ئاشكرایكردوه، کۆبونەوەى تیمە هونەرییەکانی عێراق‌و تورکیا لەبەندەری جەیهان کۆتاییانهاتوه‌و تورکیا ڕەزامەندی نیشانداوه بۆ دەستکردنه‌وه بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێم.
ئه‌و سەرچاوەیەی وەزارەتی نەوت ڕاشیگه‌یاندوه، "ئێستا چاوەڕێی هەرێمی کوردستانن نەوت ڕادەستبکات‌و لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستبکرێت بەفرۆشتنی".
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، تیمەکان تا کۆتایی ئەم مانگە لەتورکیا دەمێننەوە، بەڵام هیچ کۆبونەوەیەکی دیکەیان نابێت، چونکە لایەنی تورکی ڕەزامەندیی کۆتای‌یان نیشانداوەو پێویست بەکۆبونەوەی دیکە ناکات.
سەرچاوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەمڕۆ نەوت ڕادەستبکرێت، هەر ئەمڕۆ دەتوانرێت دەست بەهەناردەکردنی بکرێت‌و سەرجەم ئەو ڕێکارانەی پێویستبون تەواوکراون له‌توركیا".
به‌گوێره‌ى دواین زانیارییه‌كان له‌باره‌ى كێشه‌كانى به‌رده‌م هه‌نارده نه‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم كۆمپانیاكانن، بۆ ئه‌وه‌ش، حكومه‌تى عێراق به‌حكومه‌تى هه‌رێمى ڕاگه‌یاندوه، ده‌بێت له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا كێشه‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان كۆتایی پێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وت ڕاده‌ست بكه‌ن‌و نه‌وت هه‌نارده بكرێت، ئینجا موچه‌ى مانگى شه‌ش ڕه‌وانه ده‌كرێت.
