شارپرێس:
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی مەترسیو جموجۆڵەکانی داعش هۆشداریی بەعێراق دەدات لەوەی گروپەکە هێشتا چالاکەو بۆشاییە ئەمنییەکان دەقۆزێتەوەو هەڕەشەی ڕێکخراوەکە بۆ ئاشتییو ئاسایشی نێودەوڵەتی بەردەوامەو لەهەندێک ناوچەش ڕوی لەزیادبونکردوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشەی داعش كۆبوهوهو تێیدا جەخت لەتوانای ئەو گروپە کرایەوە کە سەرەڕای چەندین ساڵ لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، هێشتا مەترسی تیرۆر ههر ماوە.
ڤلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ بریکاری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەنوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، سهبارهت بهدۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکرد، "داعش هێشتا لەعێراقو سوریا چالاکەو بۆشاییه ئەمنییەکان دەقۆزێتەوه''.
ڕاپۆرتەکانیش باس لهوهدهكهن، ئێستا داعش تەکنەلۆژیای نوێ بەکاردەهێنێت بەمەش نیگەرانییەکان زیاد دەبنو مهترسیهكانیش ڕوو لهههڵكشان دهكهن.
لەبارەی ئەفریقاوە، لەئێستادا داعش زۆرترین چالاکی چڕی لەئاستی جیهانیدا لەو ناوچەیەدا هەیە بەتایبەت لەڕۆژئاوای ئەفریقاو ناوچەی ساحل ڕوبەڕوی هەڕەشەی توند دەبێتەوە.