شارپرێس:
ئهمڕۆ شاسوار عهبدولواحید سهرۆكى جوڵانهوهى نهوهى نوێ برایه بهردهم دادوهر، بهڵام جارێکی دیکە دادگاییكردنهكهى دواخرایهوهو ڕاگهیهنرا 28ی ئەم مانگە دادگایی دەکرێتو تائهوكاتهش لەزیندان دهمێنێتهوه.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نهوهى نوێ ڕۆژی 12ی ئەم مانگە بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاسوار عەبدولواحید برایە بەردەم دادوەر، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 28ی ئەم مانگە دواخرا.
فراکسیۆنهكانى نەوەی نوێ لهكوردستانو لهبهغداش لەکاتی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید-دا ڕایانگەیاند، بڕیارەکە "سیاسییە"و پەیوەندیی بەبانگەوازی شاسوار عەبدولواحید-هوه هەبوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
لاى خۆیشیهوه د. مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ڕۆژێک دوای دەستگیرکردنی، لەزیندان سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نهوهى نوێی کردو وتى، "شاسوار عەبدولواحید دوپاتیکردوەتەوە کە لەسەر داوایەکی یاسایی دەستگیرکراوە".
میدیاى نزیك لهپارتیش نوسیویهتى، "هۆکاری دواخستنی دادگاییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دادوەر لەشاسوار عەبدولواحیدی پرسیوە ئایا فلاش میمۆرییەکە لەکوێیە؟، لەبەرامبەردا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لەدادوەرەکە کردوە، کە جارێکی دیکە دۆسییەکەی بۆ بخوێنێتەوە، بەڵام دادوەرەکە وتویهتى، پێشتر دۆسیەکەم بۆ خوێندیتەوە، بۆیە شاسوار عەبدولواحیدیش بەدادوەرەکەی وتوە، من وەڵامی هیچ پرسیارێکت نادەمەوە".
لەلایەکی دیکەوە هۆکارێکی دیکەی دواخستنی دادگاییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هەموو بەڵگەو دۆسییەکان وەک پێویست نەخرابونە بەردەستی دادوەر.