شارپرێس:
کۆمپانیای DNOی نەرویژی لەنوێترین ڕاپۆرتی داراییدا ڕایگەیاند، سەرەڕای نیگەرانییە ئەمنییەکانو زیانەکانی هێرشە درۆنییەکان، بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکانی هەرێم لەهەردوو كێڵگەی پیشخابورو تاوكێ بەشێوەی تاقیکاری بۆ 55 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزکردوەتەوەو داهاتەکانیشی لەڕێگەی فرۆشتنی ناوخۆییەوە مسۆگەرکردوە.
لەماوەی ڕابردودا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد، ئێستا کۆمپانیاکان لەهەوڵدان ئاستی بەرهەمهێنانەکان بگەڕێننەوە هەمان ئاستی پێشوو.
لەڕاگەیهنراوێکدا کۆمپانیای DNOی نەرویژی ئاشکرایکردوە، هێرشە درۆنییەکانی مانگی تەمموزی ڕابردوو، بونەتە هۆی زیانگەیاندن بەئامێرەکانی چارەسەرکردن لەکێڵگەی پێشخابورو تانکییەکی کۆگاکردنی نەوت لەتاوکێ، بەڵام کارەکانمان بەردەوامە.
DNO پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ داهاتوی کێڵگەکانی هەرێم ئاشكراكردوهو نوسیویهتى، "بەنیازین دەست بەهەڵکەندنی بیری نوێ بکهینهوه بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بگەڕێنینهوه بۆ 100 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، کە هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی پێش ڕاگرتنی هەناردەکردن بوو لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیاوە".
