شارپرێس:
ئەمڕۆ ئاگرێک لەدۆڵی دوکانییان لەسنوری ناحیەی عەربەت کەوتەوە، پۆلیسى دارستانى سلێمانیش ده‌ڵێت، "به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌وه نزیکەی 20 دۆنم پوش‌و پاوان‌و هه‌زار داری خۆڕسک سوتاون‌و هۆكاره‌كه‌شى به‌هۆى زه‌ڕه‌بینه‌وه بوه".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "دوای ئاگادارکردنەوەمان لەبونی کەوتنەوەی ئاگر لەسنوری دۆڵی دوکانییان دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی "بنکەی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی عەربەت" بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە گەیشتنە شوێنەکەو لەئەنجامدا بەهاوکاریی بنکەی بەرگریی شارستانیی سیتەک، توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن".
له‌و ڕاگەیاندراوەى پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانیدا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئاگرەکە بوەته هۆی سوتانی نزیکەی 20 دۆنم پوش‌و پاوان‌و نزیکەی هه‌زار داری سروشتی.
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ش، ڕاگەیه‌ندراوەکە ئاشكرایكردوه، ئاگرەکە بەهۆی دانانی زەڕەبینه‌وه بوەو بەدواداچون بەردەوامەو بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ڕوداوەکە دەرچوە، بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاساییش لەبنکەی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە.
