شارپرێس:
لەڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر لە بارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند بڕیارێکی دەرکرد.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەى ئەمنى پارێزگا، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه له سنوورى پارێزگای هەولێر و به‌رگریكردن له ناو و ناوبانگى پایته‌ختی هەرێمی کوردستان، كه هه‌میشه له هه‌موو ڕووێكه‌وه پێشه‌نگ بووه، هەروەها بە ئامانجى فه‌راهه‌مكردن و ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان کۆبووەوەو چەند بڕیارێکی دا.
بڕیارەکان:
یه‌كه‌م/ به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت، كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتووچۆى خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت، كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاوڵاتییان.
دووه‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێگه دراوه، به ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك ( له‌زگه یان غه‌ره ) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیك دابنرێت كه ڕێگا نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانى ( قوم، لم ، چیمەنتۆ ) بۆ ڕاگرتنى دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیه‌م/ نابێت له چوار ڕێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكومیه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. لێبدرێت.
پێنجه‌م/ نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌كان و شوێنە کەلتوورى و مێژووییەکان) هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م/ پارك و باخچه گشتییه‌كان نابێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
حه‌وته‌م/ ڕێگە پێدروا نییە وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌كان، دورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان) دابنرێت و وێنه و دروشمى کاندیدان له دارى باخچه و پاركه‌كان بدرێت.
هه‌شته‌م/ نابێت له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئۆتۆمبێلى ( میرى ) حكومى به‌كاربهێنرێت.
نۆیه‌م/ ڕێگه پێدار و نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستوونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هێماکانى هاتووچۆ لە ناوشار و دەرەوەى شار و بەردەم کامێراکانى چاودێرى هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م/ له هه‌ره حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنتكردن، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده‌یه‌م/ له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر، به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن لەشوێنی گشتیی، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونهوهكە، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
سێزدەیەم/ هەر بەربژێرێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، پۆستەر و بانگهێشتەکەى لەلایەن تیمەکانى شارەوانى لادەدرێت و کاردانەوەى یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
چواردەیەم/ هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پازدەهەم/ بە هەموو شێوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن ( بەجلی سەربازی، ئۆتۆمبیلی سەربازی ) قەدەغەیە، و هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
شازدەهەم/ پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ئافرەت و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەوموولایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان و شێواندنیان بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
حەڤدەهەم/ دوای تەوابوونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدان بەرپرسن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان، بە پێچەوانەوە بەپێ بژاردن سزادەدرێن.
